ئامه‌د كه به پایته‌ختی باکووری كوردستان داده‌نرێت، بەشێک لە هاووڵاتیانی كورد به زمانی توركی قسه ده‌كه‌ن
ره‌وشی زمانی كوردی له توركیا و باكووری كوردستان له ئاستی پێویستدا نییه، به‌تایبه‌تی زۆربه‌ی منداڵان و گه‌نجانی شار و شارۆچكه‌كانی باكووری كوردستان زمانی كوردی به‌كارناهێنن. ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مته‌رخه‌می به‌شێك له هاووڵاتیانی كورد له باكووری كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه گرنگیی به پاراستنی زمان، كه‌لتور و په‌روه‌رده و مێژووی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ناده‌ن و زمانی توركی به‌كارده‌هێنن.
هه‌ر چه‌نده له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ندێك گۆڕانكاریی به‌رچاو روویانداوه، بۆ نموونه له توركیادا هه‌ندێك سنوورداركردن له‌سه‌ر زمانی كوردی هه‌ڵگیراون و زۆرێك له رۆژنامه و گۆڤار و كتێبخانه‌كانی كوردی ده‌ستیان به چالاكیی كردووه، به‌ڵام كێشه و گرفتی زۆر هه‌یه و هه‌وڵ و پشتیوانی زیاتر پێویسته بۆ پاراستنی زمانی كوردی له شار و شارۆچكه‌كانی باكووری كوردستان به گشتی.
قاسم عه‌لی ره‌زا نه‌وه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران له ئامه‌د، به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: ئه‌مه پرسێكی زۆر گرنگه له 100 ساڵی رابردوودا، به‌تایبه‌تی دوای دامه‌زراندنی كۆماری توركیا و شۆڕشی شێخ سه‌عید پیران، توركیا تا ئێستا ستراتیژیی شه‌ڕ و ئینكاری له باكووری كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌م سیاسه‌ته بێگومان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زمانی كوردی له قوتابخانه‌كان و له‌نێو زۆرێك له خێزانه كورده‌كاندا، كه له ماڵ و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كاندا به زمانی توركی قسه بكه‌ن و زمانی كوردی‌یان پشتگوێخستووه ئه‌مه‌ش كه‌موكوڕییه‌كی جددی و مه‌ترسیداره.
وتیشی: زمان ناسنامه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد كه به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌شبووه، پێویسته زیاتر گرنگی به پاراستنی ناسنامه و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی كوردی بدرێت، هه‌ر تاكێكی كورد به‌رپرسیاره له پاراستنی زمانی كوردی و هانی منداڵان وخێزانه‌كانیان بدرێت بۆ به‌كارهێنانی زمانی دایكیان، به‌داخه‌وه به‌كارنه‌هێنانی زمانی كوردی لای منداڵان و گه‌نجان و زۆرێك له خێزانه‌كانی باكووری كوردستان بووه‌ته نه‌خۆشییه‌كی به‌ربڵاو و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی زمانی كوردی له توركیا دروستكردووه، بۆ نموونه له شارێكی وه‌ك ئامه‌د كه به پایته‌ختی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان داده‌نرێت، هاووڵاتیانی كورد به زمانی توركی قسه ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته راگه‌یاندنی كوردی ولایه‌نه كوردییه‌كان گرنگی به‌م پرسه گرنگه بده‌ن، ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی شێخ سه‌عید پیران بڕیارمانداوه وه‌ك پره‌نسیپێك له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانماندا به زمانی كوردی قسه بكه‌ین، ئه‌مه ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ئێمه‌یه و ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی كورده كه په‌یڕه‌ویی لێ بكات، هاوكات كۆمه‌ڵه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران به‌رده‌وام خه‌ریكی چالاكیی جه‌ماوه‌رییه و داوا له هاووڵاتیانی كوردی باكووری كوردستان ده‌كات زمان و كه‌لتوری خۆیان بپارێزن و زمانی كوردی خۆیان به‌كاربهێنن و یه‌كڕێزی و دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكه‌ن.
قاسم نه‌وه‌ی شێخ سه‌عدی پیران هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێستا رۆحیه‌تێكی نوێ له نێو حزب و سیاسه‌تمه‌دارانی باكووری كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه بۆ پاراستن و به‌كارهێنانی زمانی كوردی، به‌ڵام نه‌بوونی پاڵپشتی دارایی، كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ گرنگیدانی زیاتر به زمانی كوردی و به‌رده‌وامیدان به چالاكییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان. بۆیه پێویسته سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند، كۆمه‌كی دارایی و مه‌عنه‌وی پێشكه‌ش به سه‌نته‌ره‌كانی چالاكوانانی بواری په‌روه‌رده و زمانی كوردی بكه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی شێخ سه‌عدی پیران ساڵی 2015 دامه‌زراوه و له چه‌ندین كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی پێكدێت و به‌رنامه‌ی سیاسی‌یان له چوارچێوه‌ی هێڵی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌ی كورددایه و باره‌گاكه‌ی له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستانه.