شەڕە تەماتە لە نێوان ئەمریكا و مەكسیكدا

12:08 - 2025-04-21
ئابووری
33 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی ئەمریكا بڕیاریدا كۆتایی بەو رێكەوتنە بهێنێت، كە ماوەی 30 ساڵە لە نێوان وڵاتەكەی و مەكسیكدا كاری پێدەكرێت و تایبەتە بە هاوردەكردنی بێ كۆت و بەندی تەماتە لە مەكیسكەوە.
هاوكات واشنتۆن سەبارەت بە بڕیارەكەی ئەم دواییەشی كە بۆ ماوەی 90 رۆژ باجی سەر كاڵای مەكسیكی سووك سووك كردبوو، بەرهەمی تەماتەی لێدەركرد و باجی زیاتری خستەسەر، ئەوەش لە كاتێكدایە كە %70ی تەماتەی ئەو وڵاتە لە مەكسیكەوە هاوردە دەكرێت. 
ئێندیپێندنت

بابەتە پەیوەندیدارەکان