سەرۆک بافڵ: نیگەران و غەمبارین بە کۆچی دوایی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتيكان، پاپا فرا‌نسیس

02:05 - 2025-04-21
کوردستان
68 جار خوێندراوەتەوە

بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان، سەرۆک بافڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
لە دڵەوە نیگەران و غەمبارین بە کۆچی دوایی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتيكان، پاپا فرا‌نسیس.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنینە تەواوی برا مەسیحییەکانمان لە کوردستان، عیراق و جیهان و لەگەڵیاندا هاوبەشی ئەم ئازارەین بۆ لەدەستدانی کەسایەتییەک کە هەموو ژیانی خستبووە خزمەتی مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و بەخشندەیی نێوان گەلان.

پاپا فرا‌نسیس هەمیشە دەستێکی خێربوو بۆ برایەتی و بیروباوەڕە ئاشتیخوازەکانی لە دوای خۆشی بۆ مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان