كەسوكاری ئەنفالكراوان لە نوگرەسەلمانەوە داوای رووفاتی كەسوكاریان دەکەن

11:01 - 2025-04-22
کوردستان
76 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان، سەردانی نوگرەسەلمانیان كرد و داوایانكرد رووفاتی كەسوكاریان بگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
لەوبارەیەوە، هەڵگورد حەمەغەریب، كە دایك و دوو برای ئەنفالكراون، لە لێدوانێكدا بۆ  کەناڵەکان دەڵێت: نزیكەی 400 كەس لە سلێمانی، چەمچەماڵ، گەرمیان و كۆیە چووینە نوگرەسەلمان بۆ سەردانی رووفاتی كەسوكارەكانمان، وتیشی: لە سەردانەكەماندا بۆ نوگرەسەلمان، دەزگای شەهیدانی عیراق و هێزێكی ئەمنی یاوەرمان بوون و لەوێ ئەو چیرۆكە تراژیدیایەمان بینی كە دەرحەق بە كەسوكارمان كرابوو، هەروەها گۆڕە بەكۆمەڵەكانی خۆشەویستانمان بەسەركردەوە، كە بە سوپاسەوە مەلاكەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەم سەردانەی بۆ رێكخستین.

#ئەنفال

بابەتە پەیوەندیدارەکان