ئا: كوردەوان محەمەد سەعید
نرخی دراوی هه‌ر وڵاتێك به‌رامبه‌ر به دراوی وڵاتانی دیكه، ناوبه‌ناو به‌رزی و نزمیی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، دۆلاری ئه‌مریكی تا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2024 كه تیایدا دۆناڵد تره‌مپ بۆ خولی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا روو له هه‌ڵكشان بوو، ئه‌ویش به‌هۆی جێگیریی گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه‌وه، دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تره‌مپ-یش تا مانگی تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵ هه‌ر روو له هه‌ڵكشان بوو، چونكه وه‌به‌رهێنه‌ران پێیان وابوو هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ به سه‌پاندنی گومرگی زیاتر به‌سه‌ر كاڵای بیانی‌دا، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و ئه‌وه‌ش بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ناچار ده‌كات نرخی سود به‌رز بكاته‌وه و له‌و نێوانه‌شدا وه‌به‌رهێنه‌ران قازانج ده‌كه‌ن.
ره‌خنه‌گرتن له پاوڵ
به‌ڵام له چه‌ند مانگی رابردوودا بابه‌ته‌كه پێچه‌وانه بووه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانی سه‌پاندنی باجی زۆر به‌سه‌ر كاڵای وڵاتانی دیكه‌دا، به تایبه‌تیش چین، بازاڕ تووشی پشێویی بوو، نرخی دۆلاریش به‌رامبه‌ر به دراوه‌كانی دیكه به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا.
هۆكارێكی دیكه‌ش بۆ له‌ده‌ستدانی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی، ره‌خنه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بوو له جیرۆم پاوڵ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، له‌به‌رئه‌وه‌ی پاوڵ نرخی سوودی دانه‌به‌زاند و ئه‌وه‌ش هێنده‌ی دیكه بووه گوشار له‌سه‌ر دۆلار و نرخه‌كه‌ی به‌ڕاده‌یه‌ك دابه‌زی، كه سێ ساڵیش ده‌بێت دابه‌زینی وای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
پێگه‌ی دۆلار وه‌ك دراوی قورس
كاتێك نرخی دۆلار داده‌به‌زێت، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی له كاتی سه‌ردانیدا بۆ وڵاتانی دیكه هه‌ست به‌و لاوازییه‌ی دۆلار ده‌كات، به تایبه‌تیش كه ئه‌و كاته‌ی ده‌بینێت ئه‌و دۆلارانه‌ی پێیه‌تی شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری كه‌متری پێده‌كڕدرێت، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر راسته، كاتێك خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مریكا، ده‌بینن پاره‌كه‌یان شمه‌كی زۆرتری پێده‌كڕدرێت، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی دابه‌زینی نرخی دۆلار هه‌ر ئه‌وه نییه.
دابه‌زینی نرخی دۆلار له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت، چونكه دۆلاری ئه‌مریكی، دراوی یه‌ده‌گی زۆر وڵاته و بانكه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بڕێكی زۆر دۆلاریان كه‌ڵه‌كه‌كردووه و وه‌ك دراوی قورس مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش وڵاتان له ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا دۆلار به‌كار ده‌هێنن و وه‌ك جین فۆلی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خه‌رجی بیانی له (رابۆ بانك) ده‌ڵێ: نیوه‌ی كڕین و فرۆشی هه‌موو جیهان به دۆلار ده‌كرێت. سه‌باره‌ت به خه‌ڵكی ئه‌مریكاش هێزی دۆلار، واته هێزی سیاسیی ئه‌مریكا، له‌ده‌ستدانی پێگه‌ی دۆلاریش وه‌ك دراوی یه‌ده‌گ، بۆ خه‌ڵكی ئه‌مریكا زۆر نه‌گونجاوه و دووره له لۆژیكه‌وه.
سه‌رچاوه: BBC