ئەمساڵ عیراق دەگاتە ئاستی خودبژێوی و ئاسایشی خۆراك

05:25 - 2025-05-08
عیراق
35 جار خوێندراوەتەوە

مەهدی قەیسی راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت بۆ ئەمساڵ بەرهەمهێنانی گەنم و جۆ بگاتە خودبژێوی.

وتیشی، لە قۆناغی یەكەمی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران تائێستا 200 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە و لەمساڵدا وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە رێگەی دوو كۆمپانیاوە 160 هەزار تۆن بنەتۆوی گەنم و جۆ بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكات.

راشیگەیاندووە، لەسەر بنەمای ئەو روپێوییەی، بۆ پێنج ملیۆن دۆنم زەوی  ئەنجامدراوە و ئەو بڕە گەنمەی لە قۆناغی یەكەمدا  وەرگیراوە، ئەمساڵ عیراق دەگاتە ئاستی خودبژێوی و ئاسایشی خۆراك.

بابەتە پەیوەندیدارەکان