سه‌رۆك كۆمار: كه‌س بۆی نییه‌ یاری به‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردن‌ بكات

02:40 - 2025-05-10
عیراق
45 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی حەدەس و عه‌رەبیه‌ هه‌ڵوێست له‌باره‌ی نوێترین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌ و جیهان دەخاتەڕوو.
بڕیاره‌ ته‌واوی ئەو چاوپێكه‌وتنه‌ ئه‌مشه‌و سه‌عات 9 و نیو بڵاوبكرێته‌وه‌ کە تیایدا د.له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ڵێت، به‌رده‌وامین له‌ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سروشتی و به‌هێزه‌ هاوكات په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێرانیش باش و به‌هێزه‌ و هه‌وڵی پته‌وتركردنیان ده‌ده‌ین.
سه‌باره‌ت به‌پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، د.له‌تیف ره‌شید رایده‌گه‌یه‌نێت: كه‌س بۆی نییه‌ یاری به‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ بكات و گۆڕانكاری له‌ رۆژی دیاریكراوی هه‌ڵبژاردن بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكه‌ن، وه‌ك مافێكی ده‌ستووری و یاسایی و دیموكراسی.
له‌باره‌ی پرسی نه‌وتیشه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێت، زۆر گرنگه‌ یاسای گاز و نه‌وت له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، تاوه‌كو كۆتایی به‌كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه‌ بهێندرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان