دوو رۆژە 73 کەس لە نێوان ئیتاڵیا و یۆنان گیریانخواردووە

04:45 - 2025-05-10
جیهان
39 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاوە هەرێمییەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا، دوو رۆژە 73 کەس گیریانخواردووە و کاپتنەکەیان بەجێی هێشتوون.
چالاکوانێکی بواری پەنابەران لە ئەوروپا رایگەیاندووە، لەو 73 کەسەی گیریانخواردووە، هەر 43 کەسیان کوردن، 23 کەسیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و 20 کەسیشیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانن لە ئیدارەی راپەڕین و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
ئەو چالاکوانە دەڵێت، ئەوان رێخراوە فریاگوزارییەکانی یۆنانیان ئاگادار کردۆتەوە، بەڵام قورسە بە هانایانەوە بچن، تاکە چانس کە هەیانبێت کەشتی و یەختێکی گەورەیە کە بەو ناوچەیەدا تێپەڕێت و رزگاریان بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان