ئەو ئەفسەر و پلەدارانەی بۆ مەشق و راهێنانی سەربازی لە پاکستانن، دەگەڕێنرێنەوە

05:49 - 2025-05-10
جیهان
41 جار خوێندراوەتەوە

بەبڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، 500 ئەفسەر و پلەدار، کە بۆ مەشق و راهێنانی سەربازی لە پاکستانن، دەگەڕێنرێنەوە.

 وەزارەتی بەرگریی عیراق رایگەیاندووە، محمەد شیاع سودانی فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانیکردووە بە گەڕاندنەوەى 500 ئەفسەر و پلەدارى سەربە فەوجى دووەمى لیواکانى شەش و 60 لە فیرقەى دووەمى هێزە تایبەتەکان، کە لە ئێستادا بەگوێرەی رێککەوتنێکی دوولایەنە بۆ مەشق و راهێنانی سەربازی لە پاکستانن.

وەزارەتى بەرگریى عیراق راشیگەیاندووە، بە رەچاوکردنى دۆخى پاکستان و لەپێناوی پاراستنى هێزەکانیان، بڕیارەکە دراوە و وەزارەتەکەشیان رێکارى پێویستى بۆ گەڕاندنەوەیان گرتووەتەبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان