بە سەرپەرشتی عیماد ئەحمەد، سەرکەوت زەکی، هەردوو مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و رێکخستن کۆبوونەوە

05:14 - 2025-05-14
کوردستان
153 جار خوێندراوەتەوە


لە کۆبوونەوەکەدا لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، نەجمەدین فەقێ لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری ئامادەبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەش لەنێوان هەردوو مەکتەب و جەختکرایەوە لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە رێکخراوەیی و پیشەییەکان لەپێناوی گەشەپێدانی چۆنایەتی لە پەیام و گوتاری میدیایی و ئاڕاستە سیاسییەکان.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەکارییەکان بۆ یادی یوبیلی زێڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاوتوێکرا و دووپات لەسەر رێکخستنی یادێکی شایستە بە مێژوو، پێگە و پەنجا ساڵ خەباتی بەردەوام و تێکۆشانی یەکێتی لە کۆڕی کوردایەتیدا کرایەوە و چەندین پڕۆژە گەڵاڵەکرا و پێشنیازکران بۆ بەڕێز سەرۆک و مەکتەبی سیاسی بۆ گفتوگۆکردن و بڕیاردان لەبارەیانەوە.

هەڤاڵان عیماد ئەحمەد، سەرکەوت زەکی تەئکیدیانکردەوە لە یەکخستنی هەوڵ و پێشنیاری سەرجەم ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتی و خێراترکردنی ئامادەکارییەکان و رەخساندنی زەمینەی گونجاوتر و کارکردنی پێکەوەیی ، لەپێناوی گەیاندنی پەیامی راشکاوانە و نیشتمانییانەی یەکێتی و دواشیانکرد هەموو هەڤاڵانی یەکێتی لەهەموو ئاستەکاندا بە گوڕوتینی یەکێتیانەوە بەشداربن و بەشێکی گرنگ بن لە جۆشدانەوەی گیانی یەکێتی بوون و رۆحی سەرۆک مام جەلال و شەهیدان بۆ هەمیشە شادتر بکەن و یەکێتی بکەنە وێستگەیەکی بەهێزتر بۆ کوردستانێکی بەهێزتر و ئاوەدانتر .

بابەتە پەیوەندیدارەکان