پەیامنێر محەمەد حەسەن ئەحمەد دانیشتووی شاری سلێمانییە و یەكێكە لە پەیامنێرە چالاكەكانی كەناڵی (BMC) و ماوەی دوو ساڵە لەو كەناڵە كار دەكات.
محەمەد حەسەن بە دوالاپەڕەی وت: كاركردن بە پشتبەستن بە ئیتیك و یاساكانی راگەیاندن یەكێكە لە بنەما هەرە گرنگەكانی پەیامنێری سەركەوتوو، رۆژنامەنووسی سەركەوتوو، ئینتیمای بۆ نیشتمان و خاك و گەلەكەی هەیە، لەلایەكی ترەوە هەوڵی شێواندن و ناشیرینكردنی زانیارییەكان نادات و دەیانپارێزێت و بە شێوەیەكی پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەكاندا دەكات.
لەبارەی ئاستەنگییەكانی بەردەم پەیامنێران وتی: لە كاتی روماڵی هەر هەواڵ و گواستنەوەی زانیارییەكاندا، كۆمەڵێك كێشە و ئاستەنگ بۆ پەیامنێر دروست دەبێت، بەڵام ئەركی پەیامنێرە لێهاتووانە مامەڵەیان لەگەڵدا بكات و بەسەریاندا زاڵ بێت، یەكێك لەو كێشانەی كە ڕووبەڕووی پەیامنێران دەبێتەوە نەبوونی سەرچاوەی راست و دروستە، بەڵام پەیامنێر پێویستە لە هەوڵدا بێت بۆ دەستگەیشتن بە راست و دروستی زانیارییەكان.
محەمەد تۆفیق نەورۆڵی