پارێزه‌رێكی كه‌ركوك پێی وایه پارێزه‌ران له داموزده‌گا و فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا رۆڵێكی باش ده‌گێڕن و هاوكاتیش پارێزه‌ران له عیراق تووشی ئاسته‌نگ و گرفت ده‌بن.
پارێزه‌ر فرمێسك داودی به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: له پیشه‌ی پارێزه‌رییدا هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ژن و پیاودا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌ستپاكییه له كاری یاساییدا، پێویسته ژنان خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و به‌توانا بن، چونكه كه‌سایه‌تی پارێزه‌ر ناوازه‌یه، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێك له پارێزه‌رانی ژن به ناوه‌ڕۆكێكه‌وه ده‌رده‌كه‌ون كه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی پارێزه‌رێكی ژن و پیشه به‌رزه‌كه‌یدا ناگونجێت و ده‌ستده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه زۆر تایبه‌تن.
وتیشی: نیگه‌رانم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌م پیشه‌ی پارێزه‌ریی له عیراقدا قوت ده‌بنه‌وه، چونكه پارێزه‌ران هه‌رچه‌ندە رۆڵی ئاسانكاری له فه‌رمانگه‌كاندا ده‌بینن، هاوكاتیش له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان له هه‌ندێك داموده‌زگا و فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا رووبه‌ڕووی كێشه و گرفت ده‌بنه‌وه كه زۆرجار ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان به ئه‌نقه‌ستن، بۆیه وه‌ك خۆم پاڵپشتی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عیراق ده‌كه‌م بۆ شه‌رمه‌زاركردنی هه‌موو ئه‌و گرفت و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌م پارێزه‌راندا دروست ده‌بن.
پارێزه‌ر فرمێسك داودی پێزانینی خۆی سه‌باره‌ت به كاره‌كانی د. خالید شوانی وه‌زیری داد-ی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌ربڕی و وتی: سوپاسی پاڵپشتی د. خالید شوانی ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام پاڵپشته بۆ پارێزه‌ران و پیشه‌ی یاسایی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه وه‌زاره‌تی داد پارێزه‌ری عیراقه له‌به‌رده‌م وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، هیواشی خواست كه وه‌زیر به‌رده‌وام بێت له پشتیوانیكردنی پارێزه‌رانی عیراق به مه‌به‌ستی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له داموده‌زگا حكومییه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزه‌ر بتوانێت به ئازادییه‌كی ته‌واوەوە بتوانێت كاره‌كانی
خۆی بكات.
رزگار كه‌ركوكی