دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعش رادەگەیەنێت

08:26 - 2025-05-23
کوردستان
47 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگیی ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عیراق لە سنووری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور توانیان سێ تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.

لە ٦ تا ٢١ی ٥ی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە سێ چالاکی جیاوازدا، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان، توانیان سێ تیرۆریستی داعش لە دەورووبەری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور, دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگاکانەوە داواکراو بوون، لە رابردوودا ئەندامی چالاکی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٤)ی تیرۆر ڕاگیراون و رووبەڕوی یاساکرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسێکانیان بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان