کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی کارەبای کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون (سیتییەکان) بۆ مانگی پێنج دیاریکراوە و بۆ هەر کیلۆواتێک 245 دینارە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی کارەبای کۆمەڵکەکانی نیشتەجێبوون (سیتییەکان) بۆ ئەم مانگە دیاریکرا و بۆ هەرکیلۆواتێک 245 دینارە و ئەو سیتییانەشی تاکە سەرچاوەی کارەبایان موەلیدەیە، هەر کیلۆواتێک بەرامبەرە بە 229 دینار.
کارەبای سلێمانی دەشڵێت، ئەو نرخەی دانراوە بە گوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕەکاندا دیاریکراوە و پێویستە سەرجەم سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن، بە پێچەوانەوە هەرخاوەن موەلیدەیەک پابەند نەبێت و پارەی زیاتر لە هاوبەشانی کارەبا وەربگرن، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.