سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەردانی قەزای مەخمور دەکات

09:39 - 2025-06-03
کوردستان
94 جار خوێندراوەتەوە

نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەمە، محەمەد جاسم کاکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەهاوڕێیەتی هەردی محەمەد، بەرپرسی نووسینگەی مادەی (١٤٠)ی نەینەوا سەردانی قەزای مەخموری کرد و چاویکەوت بە رزگار محەمەد قایمقامی مەخمور.

سەردانەکە بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە لە کێشە و گرفتی هاووڵاتیانی دەڤەرەکە بوو هاوکات دۆزینەوەی رێگە چارەیەك بۆ قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان دەڤەرەکە چونکە لە (٥٪) ی هاووڵاتیانی مەخمور و دەوروبەری سوودمەند نەبوون لە قەرەبووی مادەی (١٤٠) هەروەها دابینکردنی زەوی بۆ هاووڵاتیانی قەزاکە، چەندین پرس و گرفتی تری پەیوەندیداری قەزاکە، چۆنێتی خزمەتکردنی زیاتری قەزاکە چونکە قەزاکە وەک پێویست خزمەتنەکراوە و پشتگوێخراوە لەگەڵ چەند گرفتێکی تری قەزاکە تاوتوێ کرا.

دواتریش سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەردانی مەڵبەندی مەخموری یەکێتیی کرد و لە لایەن بەرپرسی مەڵبەند و جێگر و کارگێڕان پێشوازیکران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان