رفعەت عەبدوڵڵا بەشداری کەڕنەڤاڵە جەماوەرییەکەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتی لە کەرکوک و سلێمانیی کرد

09:32 - 2025-06-01
کوردستان
161 جار خوێندراوەتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئامادەی یادی یۆبیلی زێڕینی (ی.ن.ک) بوو، کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکوک لە کەڕنەڤاڵێکی جەماوەریی بەرفراواندا بەڕێوەچوو.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، پێشوازیکرد لە هەڤاڵان و میوانە جیاوازەکانی لایەنە سیاسییەکان و زۆربەی چین و توێژەکان، کە بەمەبستی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی (ی.ن.ک) سەردانیان کردبوو. 
پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لە یاریگای نێودەوڵەتیی سلێمانی، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا ئامادەی کەڕنەڤاڵە جەماوەرییە بەرفراوانەکەی یۆبیلی زێڕینی (ی.ن.ک) بوو.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان