سەرۆک بافڵ پێشوازی لە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی، تێکۆشەری دیاری کوردستان و یەکێتی دەکات

12:08 - 2025-07-25
کوردستان
87 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی تێکۆشەری دیاری کوردستان و یەکێتی کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ رۆڵ و خەباتی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی لە شۆڕش و خەباتی رزگاریخوازیی گەلەکەمان بەرزنرخاند کە وەک فەرماندە و سەرکردەیەکی وەفادار هەمیشە دڵسۆزانە خزمەتی گەلەکەی کردووە.

هەڤاڵ مەحمود سەنگاویش سوپاسی سەرۆک بافڵی کرد بۆ خەمخۆری و پەرۆشی بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی یەکێتی و لایەنە کوردییەکان و جەختیکردەوە، هەمیشە پێشمەرگەی کوردستان و یەکێتی دەبێت بۆ پاراستنی رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال.

بابەتە پەیوەندیدارەکان