ترامپ: لە دانوستانەکانی غەززە کشاینەوە و شەڕ بەردەوام دەبێت

06:52 - 2025-07-25
جیهان
59 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، کشانەوەی رەسمی وڵاتەکەی لە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە راگەیاند. ترامپ جەختی کردەوە کە "پێویستە شەڕ بەردەوام بێت و حەماسیش لەناوببرێت".

ترامپ لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی وت، "ئێمە کشاینەوە و پێموایە حەماس بەمزووانە دەڕووخێت". 

هۆکاری رێکنەکەوتنی حەماسی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە "دەزانن دوای گەڕاندنەوەی بارمتەکانی ئیسرائیل چی روودەدات". 

لەبارەی قسەکانی ماکرۆنیشەوە بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین، وتی، "بێبەهان و هیچ مانایەکیان نییە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان