وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، پاریس میوانداریی گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سوریا دەکات و جەختیش دەکاتەوە لە بەهێزکردنی هاوبەشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نێوان ئەمریکا، فەرەنسا و سوریادایە بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی قۆناغی راگوزەری. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت هەوڵی جددی بدرێت بۆ پاراستنی یەکڕیزی، سەقامگیری، سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سوریا.