یەکێک لە گیراوانی دوورگەی ئیمراڵی، بە ناوی وەیسی ئاکتاش، پاش زیاتر لە 30 ساڵ زیندانیکردن، لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە ئازادکرا.
ئاکتاش بە 30 ساڵ زیندانیکردنی سزادرابوو، هەرچەندە سزاکەی لە مانگی نیسانی 2024 تەواوکردبوو، بەڵام ئازادکردنەکەی دواخرابوو.
بەپێی زانیارییەکان، ئاکتاش بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ دابەشکردنی تورکیا و ئەندامێتیی پە.کە.کە، سزای 30 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
وەیسی ئاکتاش خەڵکی شارى ئامەدی باکووری کوردستانە و لەساڵی 2015ەوە بۆ زیندانی ئیمراڵی گواستراوەتەوە و وەک سکرتێری عەبدوڵڵا ئۆ.جەلان کاریکردووە.