سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە زانکۆکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، وەزیری دادی عیراق پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانزمی ساڵانی رابردوو بەڕێوەدەچێت.
خالید شوانی وەزیری دادی عیراق، رایگەیاندووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای فیدراڵ تاوتووێی كێشەی دوا نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵایان کردووە کە تایبەت بووە بە کارکردن بە زمانی عەرەبی لە تاقیكرنەوەكانی زانكۆی كەركوك و زانكۆكانی تر و قەدەغەكردنی وەرگێڕانی پرسیارەكان و وەڵامدانەوە بە زمانی كوردی.
وەزیری خۆێندنی باڵای عیراق بڕیای چارەسەرکردنی کێشەکەی داوە و دەڵێت، تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانزمی ساڵانی رابردوو بەڕێوەدەچێت.