مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) رایگەیاند، کۆمپانیاکانی ئەپیکۆر سەرپشکن لە دیاریکردنی کاتی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
راشگەیاندووە، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە بەهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی راگیراوە و هیچ بڕە نەوتێک بۆ پێداویستی ناوخۆییش بەرهەم نایەت.
وتەبێژی ئەپیکۆر دەشڵێت، هەر کۆمپانیایەک بەجیا هەرکات دەستی بە بەرهەمهێنان کردەوە، خۆی رایدەگەیەنێت و ئاشکرای دەکات.