بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە عەبدوڵڵا ئۆجەلان و شەش زیندانیی ئیمڕاڵی دیداریان لەگەڵ کەسوکاریان کرد.
دوای 26 ساڵ، بۆ یەکەمجارە
عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری پارتی دەم و عەلی ئۆجەلان، رۆژی شەممە لە ئیمڕاڵی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکەیان کرد.
عومەر ئۆجەلان لە هەژمارى تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، وەک بنەماڵە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووینەوە. باوەڕمان مەزنتر بووە کە پرۆسەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتى رێگە بۆ سیاسەتێکی نوێ و رێکخستنێکی نوێ، نوێ دەکاتەوە. دەشڵێت لەم کاتەدا کە پێشکەوتنی گرنگ و مێژوویی روودەدەن، پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ جەژن ئەوەیە، کە جەژنی قوربان بەبێ قوربانیدان لە گەلى کورد پیرۆز دەکات.
لە هەمان رۆژدا، حامیلی یڵدرم لەگەڵ براکەی و ئامۆزاکەیدا، عومەر خەیری کۆناریش لەگەڵ براکەیدا چاویان بە یەکدى کەوت.
هەروەها ئەمڕۆ، وەیسی ئاکتاش یەکێک لە زیندانییانی ئیمرالی، لە چوارچێوەی سەردانی بنەماڵەکاندا لەگەڵ براکانیدا هەروەها ئەنگین ئاتابەی، مەحمود یامالاک و زەکی بایهان، کە ماوەیەک لەمەو پێش گواسترانەوە بۆ دوورگەری ئیمرالی لەگەڵ خانەوادەکانیان دیداریان هەبوو.