لەسێ رۆژی جەژندا زیاتر لە 85 هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیان کردووە

11:15 - 2025-06-08
کوردستان
37 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاندووە، لە سێ رۆژی جەژندا زیاتر لە 85 هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیان کردووە.

هەورامان جەلال، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەڵێت، لە سێ رۆژی جەژن زیاتر لە 85 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگاکە.
راشیگەیاندووە، بەردەوام گەشتیاری زیاتر روو لە پارێزگاکە دەکەن و بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان