ئەمریکا باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەی لە عیراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار کردەوە، رێنماييەکانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان جێبەجێبکەن کە داوا لە هاووڵاتیيانی ئەمریکى کراوە بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عیراق نەکەن.
رێنماييەکانی وەزارەتی دەرەوە بۆ گەشتى عیراق لە ئاستی چواردايە ئەوەش بەواتای گەشتنەکردن دێت و هاووڵاتییانى ئەمریکى ئاگادارکراونەتەوە، ئەگەر ناچار بوون گەشت بۆ عیراق بکەن، پێويستە لە کۆبوونەوەی فراوان و قەرەباڵغی دووربکەونەوە.
لە رێنماييەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، ئەوەشهاتووە، پێويستە مۆبايلەکانيان بەردەوام شەحنی تێدابێت و لە پەيوەنديدابن لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانيان و لە بارودۆخی خۆيان ئاگاداريان بکەنەوە، هەروەها لە پەيوەنديدا بن لەگەڵ نووسینگەی کاروباری کونسوڵگەریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.