ئەمڕۆ دووشەممە لەسلێمانی، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەمەبەستی پیرۆزبایی کۆنگرە و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی باڵای نوێ، سەردانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی (ی.ن.ک) کرد.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی بۆ کۆمەڵە و هەڤاڵە تێکۆشەرەکانی خواست لە قۆناغی ئایندەی خەباتدا و پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ دووپاتکردنەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان