خەلیل عەبدوڵڵا
ئەی «باڵدار»ە سەنگینەکەم
شکۆمەندە، شیرینەکەم
لەبەردەمت سەر دائەخەم
گوڵی رێزت پێشکەش ئەکەم
بۆ من مامۆستا‌و سەروەری
فەخری کوردی، تاجی سەری
تا ئەو رۆژەش ئێمە ھەبین
رێز لە « ئەلف و بێ» کەت ئەگرین
«حسێن بەفرین»
ئه‌لف‌و بێی نوێ ئه‌و كتێبه سیحراوییه بوو کە 72 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، بۆ یه‌كه‌مجار دیده‌ی خوێندكاره چاو گه‌شه‌كانی پۆلی یه‌كه‌می قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی كوردستانی رۆشن كرده‌وه.
ئه‌م ئه‌لف‌و بێیه به‌زمانێكی ساده‌و ره‌سه‌نی كوردی نووسرا بوو، پیت‌و وشه‌و رسته‌كانی به‌خه‌تێكی جوان‌و ره‌نگاو ره‌نگ لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌ی رازاندبۆوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ر پیت‌و وانه‌یه‌كی ئه‌لف‌و بێكه، به‌فڵچه‌ی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا به‌دیع باباجان وێنه‌یه‌كی جوانی بۆ نه‌خشێنرابوو كه ته‌عبیری له گه‌وهه‌رو ناوه‌ڕۆكی وانه‌كانی دوو توێی كتێبه‌كه ده‌كرد.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا ئه‌م ئه‌لف‌و بێیه‌یان خوێندووه، ئێستاش بابه‌ته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی له‌هزرو یاده‌وه‌رییان ماوه‌و ڕسته‌و ده‌سته‌واژه‌كانی وه‌ك (دارا دوو داری دی، مێووژی نایاب، دۆی داده رژاوه) له گوێیاندا ئه‌زرنگێته‌وه.
ئه‌م ئه‌لف و بێ جوان‌و شاكاره گه‌وره‌یه، به‌رهه‌می مێشكی رۆشنی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵداره كه چه‌ندین نه‌وه‌ی به‌زمانی شیرین‌و وشه‌ی ره‌سه‌نی كوردی پێگه‌یاندووه.
رۆڵی گەورەی لە چەسپاندنی رێنووسی نوێی کوردی ھەبوو و شۆڕشێکی لەو بوارەدا بەرپاکرد و 12 پیتی نوێی بۆ زمانی کوردی زیاد کرد، لەو کاتەوە یەک پیتی تر زیاد نەکراوە.
مامۆستا باڵدار ساڵی 1920 له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌شاری سلێمانی ته‌واو كرد.
ساڵی 1940 خانه‌ی مامۆستایانی لادێی له رۆسته‌مییه‌ی شاری به‌غدا ته‌واو كرد‌و هه‌مان ساڵ به‌مامۆستای سه‌ره‌تایی دامه‌زراو له قوتابخانه‌كانی ناوشار و گونده‌كانی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی‌و شاره‌كانی تر وانه‌ی وتۆته‌وه.
ساڵی 1949 كتێبی ئه‌لف‌و بێی كوردی بۆ خوێندكارانی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی دانا و كتێبه‌كه‌ی له‌لایه‌ن مـەعاریفی سلێمانی‌و وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی عیراق و یونسكۆوه په‌سه‌ند كرا‌و له‌ساڵی 1951 چاپكرا.
ساڵانی 1953 و 1956 دا دوو جار گۆڕانكاری له ئه‌لف‌و بێكه‌یدا كرد و چاپی كرده‌وه.
ئه‌لف‌وبێی باڵدار بۆ ده‌یان ساڵ بووه سه‌رچاوه‌ی خوێندن‌و فێربوونی قوتابخانه‌كان‌و زیاتر له 35 جار چاپكراوه‌ته‌وه.
ساڵی 1956 كۆلیجی بازرگانی‌و ئابووری زانكۆی به‌غدای ته‌واوی كرد.
ساڵی 1961 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌بواری په‌روه‌رده‌و ده‌روونزانی له‌زانكۆی سانفرانسیسكۆی ئه‌مریكا وه‌رگرت.
ساڵی 1968 له‌كۆلیجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سلێمانی بوو به‌مامۆستا.
ساڵی 1981 گوێزرایه‌وه به‌شی كوردیی كۆلیجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ساڵی دواتر بۆ زانكۆی موسته‌نسریه‌ی به‌غدا گوێزرایه‌وه.
ساڵی ١٩٨٣خانەنشین کرا.
ساڵانی ١٩٨٤-١٩٩٨ مامۆستای وانەبێژ بوو لە کۆلیجی پەروەردەی زانکۆی بەغدا.
ساڵی ١٩٩٥ پلەی پرۆفیسۆری پێبەخشرا.
باڵدار ساڵانێكی دوور‌و درێژ‌و تا دوا رۆژه‌كانی ژیانی ئه‌ندامی كۆڕی زانیاری كورد بوو له‌به‌غدا.
له‌رۆژی 12ی ته‌ممووزی 1998 له‌ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا له‌شاری به‌غدا كۆچی دوایی كرد‌و ته‌رمه‌كه‌ی برایەوە بۆ شاری سلێمانی‌و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له‌گردی سه‌یوان به‌خاك سپێردرا.
درودی رێز و وەفاو ئەمەکداری بۆ رۆحی پاک وبێگەردی باڵداری مامۆستا‌و پەروەردەکارو رووناک‌بیر.