لەبارەی چەکدانانی پە.کە.کە، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردوە کە ئەمە دەقەکەتی:
ئەمڕۆ لە سلێمانی مێژوو تۆمار کرا. پـ…ـەکــ..ـەکـ..ـە لە پێگەیەکی بەهێزەوە وەک بەشێک لە دەستپێشخەرییەکی گەورە بۆ ئاشتی، چەکەکانیان لەناوبرد. سلێمانی وەک شارێک کە بە دروستکردنی پرد و چارەسەرکردنی ناکۆکی لەڕێی دیالۆگەوە ناسراوە، ئەمڕۆ ئەم رۆڵەی خۆی زیاتر بەرجەستە کرد. بە ئومێدێکی قووڵەوە بۆ ئاشتی و دیموکراسی بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ئەم پرۆسەیە.