وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی هێزی کاری فیدراڵی، دەستیکرد بە دەرکردنی زیاتر لە 1,300 کارمەند.
بەپێی رۆژنامەی واشنتن پۆست، کارمەندەکان لە رێگەی ئیمەیڵەوە ئاگادارکراونەتەوە و بڕیارە 1,107 کارمەندی شارستانی و 246 کارمەندی خزمەتگوزاریی دەرەوە دووربخرێنەوە.
ئەو کارمەندانە بەپێی جۆری کارەکانیان لە ماوەی 60 بۆ 120 رۆژدا کارەکانیان لەدەستدەدەن، ئەم هەنگاوەش دوای بڕیارێکی دادگای باڵا دێت.