ئیدارەی خۆسەر: هێرشکردنە سەر سوەیدا قبوڵنەکراوە

08:15 - 2025-07-14
عیراق
31 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، هێرشەکانی سوپای سوریای بۆ سەر پارێزگای سوەیدا ئیدانە کرد و رایگەیاند، ئەو کارە بە هەموو پێوەرێکی نیشتمانی و مرۆیی قبوڵنەکراوە.

لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هێرشانە یەکگرتوویی سورییەکان و ئیرادەیان بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی دیموکراسی دەکاتە ئامانج. 

هاوکات هاوسۆزیی خۆی بۆ خەڵکی سوەیدا دووپاتکردەوە و داوای لە هێزە نیشتمانییەکان کرد بۆ راگرتنی هێرشەکان یەکبگرن، چونکە توندوتیژی چارەسەر نییە.

# ئه‌وروپا

بابەتە پەیوەندیدارەکان