پلاندانانی عیراق: رێژەی هەژاری بۆ 17.5 % دابەزیوە

11:18 - 2025-07-16
عیراق
29 جار خوێندراوەتەوە

رێــژەی هــەژاری لـــــــە عیـــراق بۆ 17.5 % دابەزیوە و وەزارەتی پلاندانانیش رایدەگەیەنێت: لە رێگەی پلانێکی ستراتیژییەوە لە هەوڵدان رێژەکە بۆ 10 % کەمتر بکەنەوە.
وەزارەتی پلاندانانی عیراق، نوێترین ئاماری رێژەی هەژاری لە عیراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە چەند ساڵی رابردوودا رێژەی هەژاری بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەشێوەیەک بەپێی روپێوی ئابووری و کۆمەڵایەتی، رێژەی هەژاری لە ساڵی 2024دا بۆ %17.5 دابەزیوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2022 لـــە نێوان 23 - 24 % بووە.
 ئاماژەی بەوەشکردووە: بەهۆی سیاسەت و پلانی حکومەتەوە رێژەی هەژاری دابەزیوە، کە چەندین رێکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژاری گرتۆتەبەر، وەک چاودێریی کۆمەڵایەتی، گەشەپێدانی فۆڕمی خۆراک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ناوچە هەژارنشینەکان.
لە کۆتاییشدا، وەزارەتی پلاندانان رایگەیاندووە: وەزارەتەکە لە رێگەی ستراتیژێکی نوێوە هەوڵدەدات لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا رێژەی هەژاری بۆ 10 % دابەزێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان