سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە باڵیۆزی كۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا لە عیراق بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی.
دوێنێ لە کۆشکی بەغدا، د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە كریستیان هۆمان باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق، لەمیانەی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار هەوڵەكانی باڵیۆز هۆمانی لە پەرەپێدانی پەیوەندیی هاوبەشی نێوان بەغدا و بەرلین و رۆڵی لە پتەوكردنی پەیوەندیی دۆستایەتیی هەردوولا بەرزنرخاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كاری داهاتوویدا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ پاڵپشتیكردنی لە ماوەی راپەڕاندنی ئەركەكانیدا، جەختیكردەوە كە ئەو پشتیوانییە بەشداربووە لە هەنگاوی بەرجەستە بەرەو بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان عیراق و ئەڵمانیا.