ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە

11:22 - 2025-07-16
عیراق
36 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند: لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن، بۆئەوەی ھەناردەکردنی نەوت لە رێگەی تورکیاوە، دەستپێبکەنەوە. 
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای « HKN Energy»ی ئەمریکی، ماتیۆ زەیس کردووە و لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عیراق، رایگەیاندووە کە تواناکانی کەرتی بەرهەمهێنانی نەوت فراوانتر دەکەن، ئەوەش لە چوارچێوەی دیدگای حکومەتەکەی کە پشت بە زیادکردنی بەرهەمهێنان و وەبەرھێنان لە کەرتی غاز دەبەستێت، تا دەگاتە سەقامگیری لە بواری وزەدا.
باسی لەوەش کردووە لە میانی دیدارەکەدا، محەمەد شیاع سودانی خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە کارەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عیراق، بەتایبەتی لە کەرتی نەوتدا.
راشیگەیاندووە کە لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆئەوەی ھەناردەکردنی نەوت لە رێگەی تورکیاوە، دەستپێبکەنەوە.
لە بەرامبەردا، ماتیۆ زەیس جێگری سەرۆکی کۆمپانیای «HKN Energy»ی ئەمریکی، خواستی کۆمپانیاکەی نیشانداوە بۆ فراوانکردنی وەبەرھێنان لە کەرتی نەوتدا لە عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان