بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەهرەکانی گەنجانەوە، ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عیراق، گەورەترین پێشبڕکێی نیشتمانی لەسەر ئاستی عیراق ئەنجام دەدات.
هونەر شێخلەنگەری سەرپەرشتیاری بازنەی پێنج-ی باڵیۆزانی سلێمانی بە كوردستانی نوێ -ی راگەیاند: ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عیراق لەژێر چاودێریی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەهرەکانی گەنجانەوە، گەورەترین پێشبڕکێی نیشتمانیی گەنجان بۆ ساڵی 2025، لەسەر ئاستی عیراق ئەنجام دەدات.
راشیگەیاند: پێشبڕکێکە بوارەکانی رۆشنبیری و هونەری و وەرزش، زانستی و ئەکادیمی، راگەیاندن، ژنان، داهێنان و کارسازی، تەکنەلۆژیا و بواری دیجیتاڵی، خۆبەخشی و مرۆیی و پیشەیی، دەگرێتەوە.
وتیشی: یەکەمی هەریەکێک لەو بوارانە لە رۆژی جیهانیی گەنجاندا لە 12/8/2025 پاداشتی دارایی و رێزلێنانیان، پێدەدرێت.
گەرمیان، حسێن عەزیز