بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی دەم پارتی لە ئەنکەرە، لەگەڵ یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا و دواتریش لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کۆببێتەوە.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، کۆبوونەوەکە لەگەڵ باخچەلی سەعات 02:00ـی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. ئەم سەردانە دوای راگەیاندنی قۆناغی یەکەمی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دێت، کە رۆژی هەینی رابردوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا.