بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک نەوەی سەربەرزی شەهیدان کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ پێزانینی خۆی بۆ نەوەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند، نەوەی شەهیدان ئەمانەتی خوێنی شەهیدانن، لە رەخساندنی دەرفەت و هێنانە پێشەوەتان لە ئۆرگانەکانی یەکێتیدا درێخی ناکەین و پشتیوانتان دەبین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی نەوەی شەرەفمەندی شەهیدانی لەوە دڵنیاکردەوە کە یەکێتی زیاتر خزمەتیان دەکات و وتی، هەر یەکێتییەک لە هەر شوێنێکدا بێت، کەسوکاری ئێوەیە.