كاركردن له پرۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگه‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان- سلێمانی، ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پرۆژه‌ی دووسایدی رێگه‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان- كه‌لار له قۆناغی كۆتاییدایه و بڕیاره به‌منزیكانه پرۆژه‌كه بكرێته‌وه.
سلێمان محه‌مه‌د قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: به‌بێ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت، كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان- وارماوا به‌رده‌وامه له كاره‌كانی، وتیشی: كاركردن له رێگه‌ی ناوتاقیش ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه، كه رێگه‌یه‌كی تایبه‌ته له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه بۆ نزیك زه‌ڕایه‌ن و ئێستا پرۆسه‌ی قیرتاوكردنی چینی دووه‌می نۆ كیلۆمه‌تری كراوه، راشیگه‌یاند: رێگه‌ی ناوتاق 21 كیلۆمه‌تره، جیا له نزیككردنه‌وه‌ی رێگه‌كه داوامانكردووه تایبه‌ت بكرێت به بارهه‌ڵگره‌كان و قه‌ره‌باڵغیی سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كه كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گوندی سنووره‌كه‌ش له رێگه‌كه سوودمه‌ند ده‌بن و هاتوچۆی گه‌شتیاریی ناوچه‌كه‌ش ئاسان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیداره‌ی گه‌رمیان به پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
شاره‌زوور، محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان