هـــــه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نه‌وتی عیراق له‌سه‌ر میكانیزمی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت رێككه‌وتن. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، كۆنووسی رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن 23 ئه‌ندامی وه‌فدی هه‌ردوولا ئیمزاكراوه، كه 17 كه‌سیان ئه‌ندامی وه‌فدی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق بوون.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، رایگه‌یاندووه: كۆبوونه‌وه‌كان له 17ی مانگی رابردوو ده‌ستیانپێكردووه، له‌وماوه‌یه‌دا سه‌ردانی ته‌واوی كێڵگه‌كانی هه‌رێم كراوه و دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی كێشه هونه‌رییه‌كان و گفتوگۆیه‌كی زۆر، له 11/8/2025 رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر میكانیزمی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێم، كه به‌گوێره‌ی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی 50 هه‌زار به‌رمیل بۆ پێویستیی ناوخۆی هه‌رێم گلده‌درێته‌وه، به‌رهه‌مه‌كه‌ی دیكه‌ش بۆ هه‌نارده‌كردن راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ته‌وه حكومه‌تی فیدراڵ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا قسه بكات و پرۆسه‌كه جێبه‌جێ بكرێت.
كوردستانی نوێ