ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی سوودمه‌ندبوونی مووچه‌خۆران و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌رز و پێشینانه‌ی له عیراق ده‌درێت، كار بۆ كردنه‌وه‌ی لقی بانكه فیدراڵییه‌كان و دامه‌زراندنی بانكێكی نیشتمانیی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت مووچه‌خۆران، هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق سوود له هه‌موو ئه‌و قه‌رز و پێشینانه وه‌ربگرن، كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌سوودێكی كه‌م، به هاووڵاتیان دراوه، وتیشی: یه‌كێك له‌و شێوازانه‌ی هه‌وڵی بۆ دراوه، كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ینه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، راشیگه‌یاند: به كردنه‌وه‌ی لقی ئه‌و دووبانكه و به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، مووچه‌خۆران ده‌توانن داوای قه‌رز و پێشینه‌كان بكه‌ن، ئه‌ویش بۆ دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی كاره‌با به وزه‌ی خۆر و كڕینی ئۆتۆمبێل. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌تی هه‌رێم خۆی له هه‌وڵدایه بانكێكی بازرگانیی به‌ناوی (نیشتمان) دابمه‌زرێنێت، وه‌ك بانكێكی حكومی، به كردنه‌وه‌ی ئه‌و بانكه، كه ئێستا له قۆناغی ئاماده‌كاریدایه، هاوشێوه‌ی بانكه بازرگانییه فیدراڵییه‌كان ده‌توانێت قه‌رز و پێشینه بدات به هاووڵاتیان.
هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا