باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایدەگەیەنێت، لە پاش مانگی ئەیلولەوە ئەرکی هاوپەیمانیى نێودەوڵەتی لە دژی داعش تەواو نابێت، بەڵکو بۆ "هاوبەشیی ئەمنیی دووقۆڵی" دەگۆڕدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاندبوو، ئەرکی هاوپەیمانان تاوەکو ئەیلولی 2025 کۆتاییدێت.
ئەمریکا بەتەنیا نزیکەی 2500 سەربازی لە عیراق هەیە، کە لە ساڵی 2014ـەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکەدا لەو وڵاتەن.