دووباره دۆڕاندنهوهی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌سته‌مبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌و ئیزمیر له‌هه‌ڵبژاردنی 31ی ئادار و، یه‌كه‌مبوونی پارتی گه‌لی كۆماریی له‌سه‌رتاسه‌ری توركیادا، ده‌رگا له‌به‌رده‌م چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به‌ئاینده‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان و كۆماری توركیا ده‌كاته‌وه، چونكه وه‌كو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ بدۆرێنێت توركیاش ده‌دۆڕێنێت.
ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی (دۆڕاندنی ئه‌سته‌مبوڵ، دۆڕاندنی توركیایه) راست بێت، ئه‌وه مانای وایه، پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان دوای نزیكه‌ی 20 ساڵ له‌حوكمڕانیی، پێده‌چێت ئه‌ستێره‌كه‌ی به‌ره‌و ئاوابوون بڕوات و له‌ئاینده‌دا سه‌رۆكایه‌تی توركیاش له‌ده‌ست بدات. به‌ڵام ئایا هۆكاره‌كانی ئه‌م دۆڕاندنانه چین؟ ئایا ئه‌مه سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می پارتی دادوگه‌شه‌پێدانه؟ ئایا توركیا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟
ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا بۆ لایه‌نگرانی له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌كی پارته‌كه‌ی سه‌باره‌ت بــــــــــــه دۆڕاندنی پارته‌كه‌یان وتی: «كۆتایی رێگا نییه، بـــــــــهڵام خاڵێكی وهرچـــــــهرخان»، بــــهڵێنیشی دا كــه به‌خۆیاندا بچنه‌وه له رێگای ره‌خنه‌ی بنیــــاتنهرانــــهوه، تــــهئكیــــــــدیشی كــــــــردهوه، كــــه میلله‌ت لـــــه رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ئاگادارییهكانی خۆی بۆ سیاسه‌تمه‌داران ده‌نێرێت و ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكه بۆ دیموكراسیه‌تی توركیا.
د.ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو كه تیۆریسیانێكی به‌ئاگایه، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له نامه‌یه‌كیدا بۆ گه‌وره لێپرسراوانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گه‌ڕاندبوه‌وه بۆ خۆنه‌گونجاندنی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ رۆحی سه‌رده‌مه‌كه‌و نه‌بوونی سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ له نێوان ئازادیی و ئاسایش و گه‌نده‌ڵیی و كۆمه‌ڵێك هۆكاری دیكه. به‌ڵام له راستیدا هۆكاری سه‌ره‌كی دۆڕاندنه‌كه، ته‌نگژه‌ی فكره، قه‌یرانی سیسته‌مه، كێشه‌ی ستاتوه.
كۆماری توركیا له‌به‌رده‌م دووڕیانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دایه
له‌و روه‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن، كه توركیا به‌و سیسته‌م و ده‌ستووره‌ی ئێستایی و پارتی دادوگه‌شه‌پێدان به‌و فیكر و سیاسه‌ته‌ی، كه ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌وی ده‌كات، له‌و ره‌وشه هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌ی جیهان و ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌رده‌بێت توركیا به‌ره‌و لاوازی ده‌بات.
كۆماری توركیا له‌به‌رده‌م دووڕیانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دایه، یان گۆڕینی ده‌ستوور و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا، یان به‌رده‌وامبوون و درێژه‌پێدان به سیاسه‌تی ئێستا.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی فاكته‌ره مێژوویی و سیاسییه‌كان له‌و بڕوایه‌دام لێپرسراوانی توركیا به‌داخه‌وه وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك، بژارده‌ی دووهه‌م هه‌ڵده‌بژێرن و له‌جیاتی گۆڕانكاریی و ئاشتی له‌ناوخۆدا، توندوتیژی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا په‌ره‌پێده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش توركیا له‌ڕووی ستراتیژیه‌وه دووچاری ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی زیاتر ده‌كاته‌وه، نه‌ك بوون به‌یه‌كێك له ده ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كه‌ی جیهان وه‌كو كه ئامانجی یادی سه‌د ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری توركیایه.