پرۆسه‌ی ئه‌نفال، كه رژێمی به‌عس له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد جێبه‌جێی كرد، ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی تواندنه‌وه و له‌ناوبردنی گه‌لی كورد بوو، كه ئامانجێكی سیاسیی شۆڤێنیانه‌یه، به‌ڵام ئه‌مە به‌و واتایه نییه كه پرۆسه‌كه كاریگه‌ریی ئابووریی نه‌بێت له‌سه‌ر گه‌لی كورد و ناوچه‌كه به گشتی، له‌به‌ر ئه‌وه دیوه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه‌كه‌ی لێده‌گه‌ڕێین بۆ پسپۆڕانی خۆی و له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر به كورتییش بێت تیشك بخه‌ینه سه‌ر زیان و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌نفال له‌سه‌ر ئابووریی ناوچه‌كه.
له ئه‌نفالدا سه‌رمایه‌ی مرۆیی و هێزی كار كه خه‌ڵكی گونده‌كان بوون، زۆریان زینده‌به‌چاڵ كران و ئه‌وانه‌ش كه به زیندویی مانه‌وه راگوێزران و خزێنرانه ئۆردوگا زۆره‌ملێكانه‌وه، به‌وه‌ش مرۆڤی كورد له هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌مهێنه‌وه كرا به به‌كاربه‌ر
سامان و ژێرخان هه‌مووی له‌ناو چوو
له ئه‌نفالدا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار گوند وێرانكران، بۆ زانینی زیانه ئابوورییه‌كانی وێرانبوونی پێنج هه‌زار گوند، ده‌بێ توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌توانین له خۆمان بپرسین: له كۆی ئه‌و گوندانه‌دا چه‌ند دره‌ختی به‌ردار و چه‌ند داری بێبه‌ر له‌ناوچوون؟ یان ئه‌و گوندانه چه‌ند دۆنم زه‌وی دێم و به‌راویان له‌خۆ گرتبوو، ساڵانه چه‌نده كشتوكاڵییان تێدا ده‌كرا و چه‌نده به‌رهه‌میان هه‌بوو؟ سامانی ئاژه‌ڵ، هه‌ر له مریشك و قه‌ل و قازه‌وه تا ده‌گات به مه‌ڕ و بزن و گاگه‌ل و وڵاخه‌به‌رزه له‌و گوندانه‌دا چه‌نده بووه؟ چه‌ند خانوو و چه‌ند مزگه‌وت و خوێندنگه، كه ژێرخانی ناوچه‌كه پێكده‌هێنن، رووخان و كرانه سووتماك؟
سه‌به‌ته‌ی نانه‌كه
له ئابووریدا وته‌یه‌كی به‌ناوبانگ هه‌یه ده‌ڵێ: گوند سه‌به‌ته‌ی نانی شاره، ئه‌م قسه‌یه له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌ر وڵاتێك له گونده‌كانه‌وه دێت و له شار ساغ ده‌كرێته‌وه و به‌كار ده‌هێنرێت، رژێمی به‌عس سه‌به‌ته نانه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌ناوبرد و سه‌رمایه‌ی مرۆیی و هێزی كاریش كه خه‌ڵكی گونده‌كان بوون، زۆریان زینده‌به‌چاڵ كران و هه‌ندێكیان كوژران و ئه‌وانه‌ش كه به زیندوویی مانه‌وه راگوێزران و خزێنرانه ئۆردوگا زۆره‌ملێكانه‌وه، به‌وه‌ش مرۆڤی كورد له هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌مهێنه‌وه كرا به به‌كاربه‌ر، له كاتێكدا ئامانجی ئابووریی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك گه‌یشتنه به گه‌شه‌ی ئابووریی به‌رده‌وام و ئه‌وه‌ش به په‌ره‌پێدان و زیادكردنی هێزی به‌رهه‌مهێنان ده‌كرێت، نه‌ك به‌كاربه‌ر.