ژمارەیەکی نوێی ساڵنامەی باوزێ بڵاوکرایەوە

09:47 - 2025-04-28
کەلتور
114 جار خوێندراوەتەوە

ساڵنامەی باوزێ، بڵاوكراوەیەكی مێژوویی، ئەدەبی، كەلتوری و رۆشنبیری گشتییە، هەموو ساڵێك رۆژی 1/5 بەبۆنەی رۆژی گوندی باوزێی ناوچەی پشدەرەوە دەردەچێت و عومەر ئیسماعیل مارف خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەریەتی.
ئەمساڵ لە دووتوێی 62 لاپەڕەی رەنگاوڕەنگدا ئامادەكراوە، هادی هونەر كاری نەخشەسازی و دیزاینی بۆ كردوە و بە سپۆنسەریی (سلێمان حاجی وسوو باوزێیی) لە چاپخانەی كارۆ لە سلێمانی چاپكراوە.
بڕیارە لە رۆژی باوزێدا، كە ساڵانە لە شوێنێك بەناوی (گۆڕەباوزان) سەیرانەگەشتێكی فراوان و فێستیڤاڵی باوزێ سازبكرێت و هاوكات ساڵنامەكەش بەسەر ئامادەبووان و میواناندا، دابەشبكرێت.

ئاوات كۆكەیی

بابەتە پەیوەندیدارەکان