پێشانگەی شێوەكارێكی كورد لە رۆما

10:04 - 2025-06-12
هەمەرەنگ
236 جار خوێندراوەتەوە

لە ژێر ناونیشانی پردە ئاسۆی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا و ئیتالیا، ئاریان لەتیف هونەرمەندی شێوەكاری كورد لەگەڵ دوو هونەرمەندی فەرەنسی و ئیتالی پێشانگەیەك دەكاتەوە.
ئاریان لەتیف بە دوالاپەڕەی وت: لەگەڵ هەردوو شێوەكاری فەرەنسی و ئیتالی (پاولا ڤینسیگێرا، پینۆما جۆلیكا) پێشانگەیەكی هاوبەشی شێوەكاریمان كردەووە لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا بە سپۆنسەری نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم خاتوو رێزان حەمە ساڵح و ئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانی رۆما.
وتیشی: پێشانگەكە رۆژی 7/6/2025 كرایەوە و تا 20/6/2025 بەردەوام دەبێت. 
ئاریان لەتیف ساڵی 1994 لە سلێمانی لە دایكبووە و دەرچووی بەشی تیشكە لە پەیمانگەی تەكتیكی سلێمانی و لە سەرەتای ساڵی 2014وە چووەتە ناو جیهانی هونەری شێوەكارییەوە و تا هەنووكە لە 23 پێشانگەی هاوبەشدا بەشدار بووە و 12 پێشانگەی نێودەوڵەتیی لە وڵاتانی توركیا، یۆنان، لوبنان و ئیتالیا و ئیسپانیا و فەرەنسا كردۆتەوە. 
 
 ئالان محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان