ئیسرائیل هێرشی کرد و ئێرانیش وەڵام دەداتەوە

10:53 - 2025-06-13
جیهان
39 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل هێرشیکردە سەر چەندین ئامانج لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران، بەو هۆیەوە چەندین بەرپرسی باڵای ئێرانی و زانای ئەتۆمی کوژران و ئێرانیش دەستبەجێ پرۆسەی وەڵامدانەوەی دەستپێکرد.
لەو بارەیەوە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بە 200 فڕۆکەی جەنگیی هێرشی پێشوەختەمان بۆسەر ئێران دەستپێکرد. هێرشمان کردە سەر دڵی بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە.
لە بەرامبەردا سوپای پاسداران رایگەیاند: وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە بە مافی خۆمان دەزانین و بەمزووانە هێرش دەکەینەوە سەر ئیسرائیل، لەبیرتان بێت ئێمە دەستپێشخەریمان کرد، عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران وتی: ئیسرائیل چارەنووسێکی تاڵ و پڕ لە ئازاری بۆ خۆی ئامادە کرد و بە دڵنیاییەوە وەریدەگرێت.
هەروەک بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی دژی ئێران ئەنجامماندا ئامانج لێی لاوازکردنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان