سه‌ره‌تا سه‌ری رێز له ئاست گه‌وره‌یی رۆحیانه‌تی شه‌هیدانی گۆڕ غه‌ریبی ئه‌نفال نه‌وی ده‌كه‌ین.
پرسیارێك هه‌موو ده‌مێك و به‌تایبه‌تی له یادی ساڵانه‌ی ئه‌نفالدا له 14/4 دروست ده‌بێت و ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و چالاكوان و نووسه‌رانی بواری جینوساید ده‌کرێت، ئایه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێ لێكوڵینه‌وه له تاوانی ئه‌نفالدا بكات؟ كه سه‌رجه‌م بنه‌ماكانی تاوانی جینوساید و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی تێدا به‌رجه‌سته‌یه به‌پێی بنه‌مای رێكه‌وتنی روما كه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ده‌بێت باس له پێناسه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و دادگایه بكه‌ین.
پێناسه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی
دادگای تاوانی نیۆده‌وڵه‌تی دەزگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، له توانایدا هه‌یه دادگایی ئه‌و كه‌سانه بكات كه تاوانی جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و تاوانی داگیرکاریی له‌سه‌ر ئاستی دونیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئەو دادگایە لە ساڵی 2002 دامه‌زراوه، ئه‌و دادگایه ناتوانێ رۆڵی دادوە‌ریی خوێ ببینێ، ئه‌گه‌ر دادگای نیشتمانی هه‌ر وڵاتێك ویستی له‌سه‌ر نه‌بێت یان نه‌یەوێ كار له‌سه‌ر دۆسێكه بكات، ئەو کاتە icc دەتوانێ ئەوە بکات، به‌و واتایه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی دوا هه‌نگاوه بۆ دادگایی كردن.
ئه‌ندامێتی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌ندامێتی دادگای باڵا بریتییه له‌و وڵاتانه‌ی كه ئیمزایان له‌سه‌ر رێكه‌وتنی بنچینه‌ی روما كردووه، دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی پێی دامه‌زراوه. هه‌ندێ ئه‌ندامیش هه‌یه تاكو ئێستا ئه‌ندامه‌تییه‌كه‌یان په‌سه‌ند نه‌كراوه و هه‌ندێ وڵاتیش هه‌ن كه ئیمزایان له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه كردووه، به‌ڵام دواتر به هه‌ر هۆیه‌ک ئیمزاكه‌یان كشاندۆته‌وه و په‌شیمان بوونه‌ته‌وه له ئه‌ندام بوون، له‌وانه عیراق كه ماوه‌یه‌كی دوای ئیمزاكردنه‌كه‌ی په‌شیمان بۆته‌وه و ئه‌ندامه‌تییەكه‌ی كشاندۆته‌وه .
ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌چنه ژێر تایبه‌تمه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییەوە
یەکەم: تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌و دادگایه لێكوڵینه‌وه له‌و تاوانانه ده‌كات كه له رێكه‌وتنی رومادا دیاری كراوه، بۆ نموونە كوشتن و گه‌یاندنی ئازاری توند به مه‌به‌ستی له‌ناوبردن و قڕكردنی بە کۆمەڵی ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ئاین و...هتد.
دووەم: تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه ده‌كات كه قه‌ده‌غه كراون و له رێكه‌وتنی رومادا دیاری كراون و له چوارچێوه‌ی په‌لاماردانی به به‌رنامه دژی تاک و کۆمەڵەکان، واتە كوشتنی بەئەنقەست، راگواستن و گواستنه‌وه‌ی به زۆری خه‌ڵک و تاوانی ره‌گه‌زپه‌رستی و تاوانی تر. هه‌ر یه‌ك له تاوانی جینوساید (كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی) سزای له‌سه‌ره بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وەی ئەو تاوانە له كاتی ئاشتیدا كرا بێت یان شه‌ڕ.
سێیەم: تاوانی شه‌ڕ، له‌و تاوانانه یان پێشێلكارییه‌كانی رێكه‌وتنی جنیف و یان ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ شه‌ڕ كراوه له ئاستێكی فراوانی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێ.
چوارەم: تاوانی داگیركاری یان دوژمنکاری تایبه‌تمه‌ندییه دیاریكراوه‌كانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له میانه‌ی دانوستانی یاسای رۆمای بنه‌ڕه‌تیدا، زۆربه‌ی وڵاتان ویستیان ئه‌وه جێگیر بكه‌ن كه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیهانی و گشتگریی هه‌بێ، به‌ڵام ناره‌زایی ده‌ربڕینی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وای كرد بگه‌نه ئه‌و رێککەوتنەی كه دادگاكه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سنووردار بێت و له‌و تاوانانه بکۆڵێته‌وه كه ده‌كرێن، به‌م شێوه‌یه دیاری كراوه.
یەکەم: ئه‌گه‌ر تاوانبار هاووڵاتی یه‌كێک له‌و وڵاتانه بێت كه ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بێت یان ئه‌و وڵاته رێگا بدات ئه‌و كه‌سه دادگایی بكرێت.
دووەم: یان ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه له‌و وڵاته ئه‌نجام درا كه ئه‌ندامی دادگاكه بێت و ئه‌و وڵاته‌ی تاوانه‌كه‌ی لێ ئه‌نجامدرا قەبوڵی بوو دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی لێكوڵینه‌وه بكات.
سێیەم: ئه‌گه‌ر كێشه‌كه یان تاوانه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاڕاسته‌ی دادگاكه بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عیراق ئیمزای له‌سه‌ر رێكه‌وتنی رۆما كرد، به‌ڵام دواتر ئیمزاكه‌ی کشاندەوە و به‌وه‌ش عیراق به ئه‌ندامی ئه‌و دادگایه داناندرێت، بۆیه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ناتوانێ لێكۆڵینه‌وه له تاوانی ئه‌نفالدا بكات
تایبه‌تمه‌ندییه زه‌مه‌نییه‌كانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێ به‌س له‌و تاوانانه بكۆڵێته‌وه كه دوای 1ی ته‌مموزی 2002 ئه‌نجام دراون، كه مێژووی دامه‌زراندنی ئه‌و دادگایه‌یه و له‌و رۆژه‌دا یاسای بنه‌ڕه‌تی رۆما چۆته بواری جێبه‌جێ كردنەوە، سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ش كه دوای ئه‌و رێكه‌وتنه بوونه‌ته یان ده‌بنه ئه‌ندامی ئه‌و دادگایه، دادگا ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاته دادوه‌رییه‌كانی له ماوه‌ی 60 رۆژ له په‌سه‌ند كردنی ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی، پەیڕه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌كات.
تایبه‌تمه‌ندییه ته‌واوكارییه‌كانی داگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی
مه‌به‌ستی له‌و دادگایه دوا وێستگەی لێكۆڵینه‌وه‌یه، له حاڵه‌تی شكست خواردنی دادگا نیشتمانییه‌كانی کە به‌و كاره هه‌ستێت، مادده‌ی 17 له رێكه‌وتنی رۆمادا ده‌ڵێ كێشه‌كه له‌و حاڵه‌تانه‌ی له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ره‌ت ده‌كرێته‌وه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه. له كۆی ئه‌و ئاماژانه‌ی له‌سه‌ره‌وه تیشكی خراوه‌ته سه‌ر ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه وەڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌رەوه بده‌ینه‌وه، ئایه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێ لێكۆڵینه‌وه له تاوانی ئه‌نفالدا بكات یان نا و كه‌ی؟ یان ده‌كرێ ئێمه تاوانی ئه‌نفال ببەینە دادگای تاوانی نێوده‌ڵه‌تی تاكو لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكرێت؟
هه‌رچه‌نده هه‌وڵی له‌م جۆرە بۆ پێشكه‌شكردنی دۆسێی تاوانی ئه‌نفال به دادگای تاوانی نێودوڵه‌تی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له خوله‌كانی رابردوو و چالاکوانان دراوه، تاوانی ئه‌نفال خۆی له‌خۆیدا سه‌رجه‌م توخمه‌كانی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به پێی رێكه‌وتنی بنه‌ڕه‌تی رۆما و رێكەوتنه‌كاتنه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی تری تێدایە.
به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی ICC ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ناكرێ تاوانی ئه‌نفال له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكرێت ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه دواتر ئاماژه‌ی بۆ دكه‌ین.
له‌و هۆكارانه‌ی كه رێگره له‌وه‌ی كه تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكرێت و وه‌كو تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی بناسێندرێ خۆی له‌مانه ده‌بینێته‌وە، کە گرنگترین هۆكاره‌كانی بریتییه له:
یه‌كه‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال ساڵی 1988 ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه‌ش ناچێته چوارچێوه‌ی ئه‌و ماوه زه‌مه‌نییه‌ی كه له تایبەتمه‌ندییه زه‌مه‌نییه‌كانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی دیاری كراوه كه 1ی ته‌مموزی 2002 دیاری كراوه كه مێژووی دامه‌زراندنی دادگایه و كارپێكردنی رێكه‌وتنی بنه‌ڕه‌تی روما.
دووه‌م: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عیراق ئیمزای له‌سه‌ر رێكه‌وتنی رۆما كرد، به‌ڵام دواتر ئیمزاكه‌ی کشاندەوە و به‌وه‌ش عیراق به ئه‌ندامی ئه‌و دادگایه داناندرێت، بۆیه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ناتوانێ لێكۆڵینه‌وه له تاوانی ئه‌نفالدا بكات، له‌به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه دیاریكراوه‌كانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌و باردۆخانه‌دا ده‌توانێ موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه ده‌كات هاووڵاتی یه‌كێ له وڵاتانی ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بێت یان ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته رازی بوو كه تاوانبار له‌و دادگایه دادگایی بكرێت، ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه له سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته بێت كه ئه‌ندامی دادگایه و رێگه‌ی دا دادگاكه لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كه بكات.
سێیه‌م: به پێی تایبه‌تمه‌ندییه ته‌واوكارییه‌كانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ناتواندرێ لێكۆڵینه‌وه یان بریار له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی دوا هه‌وڵه یان هه‌نگاوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌ر تاوانێك له‌و كاته‌ی كه دادگای نیشتمانی هه‌ر وڵاتێك نه‌توانێ لێكۆڵینه‌وه له تاوانێک بكات یان شكست بهێنێ له بڕیاردان له‌و تاوانه، تاوانی ئه‌نفال له دادگای باڵای تاوانی عیراق لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ كراوه و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دراوه و وه‌كو تاوانی جینوساید پێناسه كراوه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانه نەکات به‌و سیفه‌ته‌ی تا دادگای نیشتمانی وڵات له توانایدا بێت لێكۆڵینه‌وه بكات یان بڕیار بدات ئه‌وه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌یسه‌كه وه‌رناگرێت، دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌یسی ئه‌نفال به كه‌یسێکی داخراو داده‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دادگایه‌كی باڵای نیشتمانی گه‌یشتۆته دوا ئه‌نجام.
ماوه بڵێین له‌پاڵ ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كرد كه ناكرێ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه یان بریار لەسەر تاوانی ئەنفالدا بكات، ده‌كرێ له‌و دوو حاڵه‌ته تاوانی ئه‌نفال یان هه‌ر تاوانێكی تر لێكۆڵینه‌وەی لێ بكرێ هه‌رچه‌نده هه‌ردوو هێوایه‌كه لاوازن.
یەکەم: ئاڕاسته‌كردنی تاوان یان كێشه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
دووەم: یان بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت بدرێت هاوشێوه‌ی تاوانی كوشتنی سه‌رۆكی لوبنان ره‌فیق حه‌ریری ئه‌وه سه‌باره‌ت به لایه‌نی یاسایی كه بۆ ئێمه‌ی كورد گرنگه له‌و رووه‌وه تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو به نێونه‌ته‌وه‌یی بكرێت و ناكرێ سارد ببینه‌وه له هه‌وڵه‌كان و ده‌بێ له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بین و هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه بێت.
به‌ڵام له رووه مرۆییه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك وڵات له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانه‌كانیان باسیان له تاوانی جینوسایدی كورد به تایبه‌تی ئه‌نفال كردووه، به‌ڵام ده‌بێ هه‌وڵه‌كانی به‌و ئاراسته بێت كه لۆبی بۆ بكرێت تاكو وڵاتان زیاتر ئه‌و تاوانه بناسن و سوود لە بوونی نوێنەری وڵاتان و رێکخراوەکان وەرگرین.
له كۆتاییدا ده‌بێ بزانین كه به نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی تاوانی ئه‌نفال زۆر گرنگه، ده‌كرێ بكرێته بنه‌ما بۆ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان و پێدانی ره‌نگێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌و تاوانه. ده‌بێ هه‌وڵه‌كان په‌ره‌ی پێدرێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هه‌وڵی ئه‌وه بدات ئه‌و تاوانانه‌ی ماوه كه 14 تاوانه و هه‌موویان بنه‌مای تاوانی جینوساید و تاوانی دژه مرۆڤایه‌تیان تێدایه له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و پێناسه‌ی بكرێت وه‌كو تاوانی جینوساید . هاوشێوه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران و جینوسایدكردنی بارزانییه‌كان و كوردانی فه‌یلی و راگواستنی پشده‌ر و سید سادیق.
*رۆژنامه‌نووس و چالاكوان له بواری جینۆساید