رۆژى 14/4/2025 ئه‌گه‌رچى رۆژێكى ره‌شه له مێژووى گه‌لى كورددا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ساڵیادى پرۆسه‌ى ئه‌نفالكردنى گه‌لى كورد بوو، له هه‌مان كاتدا بۆنه‌یه‌كى گرنگیشى له‌خۆگرت كه په‌سه‌ندكردنى پرۆژه یاساى به پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه بوو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقه‌وه.
پارێزگایەکی نوێی عیراق
له‌و به‌غدایه‌ى بڕیارى كیمیاباران و ئه‌نفال و قڕکردنی کورد درا لە پێشوودا، ئێستا له‌و به‌غدایه‌وه هه‌ڵه‌بجه كرا به پارێزگاى ژماره (19)ى عیراق!.
به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، جارێكى دیكه ئه‌و راستییه‌ى سه‌لمانده‌وه، كه ئێمه‌ى كورد هه‌ركات یه‌كگرتوو و یه‌كهه‌وڵوێست بووبین، ده‌ستكه‌وتمان به ده‌ستهێناوه و توانیومانه ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمانه پێى بگه‌ین.
هه‌ڵوێستى فراكسیۆنه كوردییه‌كان لە بەغدا مایه‌ى ئه‌و په‌ڕى پێزانینه، كه فشاریان كرد و بڕیاریاندا به‌شدارى هیچ دانیشتنێك نه‌كه‌ن تا پرۆژه یاساى به پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه نه‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، جارێكى دیكه ئه‌و راستییه‌ى سه‌لمانده‌وه، كه ئێمه‌ى كورد هه‌ركات یه‌كگرتوو و یه‌كهه‌وڵوێست بووبین، ده‌ستكه‌وتمان به ده‌ستهێناوه
یەک هەڵوێستی پێویستە
ئه‌وه‌ى گرنگه له دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌م پرۆژه یاسایه‌وه یه‌كهه‌ڵوێستى و (كۆڕا)یی فراكسیۆنه كوردییه‌كانى ناو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عیراق به‌رده‌وام بێت، زیاد له‌وه‌ش به‌هێزتر بكرێت كه بۆ پرسى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه دروست بوو، چونکە چەندین کێشەی هەڵپەسێردراوی تر لە نێوان هەرێم و بەغدا تا ئێستا ماون و پێویستە کورد یەک هەڵوێست بێت لە بارەیانەوە.
بە هەمان شیوەی پەرلەمانی هەرێم
نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین، كاتێك په‌رله‌مانى كوردستان له 5/2/2015 پرۆژه یاساى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ى په‌سه‌ند كرد و وه‌كو چواره‌م پارێزگاى هه‌رێمی کوردستان ناساندى، هه‌مان ئه‌م گیانى یه‌ك هه‌ڵوێستییە له‌ناو فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستاندا دروست بوو، ئینجا تواندرا پرۆژه یاساكه په‌سه‌ند بكرێت، چونكه بارودۆخی سیاسی ناوخۆى هه‌رێم ئه‌و كات ئاڵۆزبوو، لایه‌نه‌كان به تایبه‌تى ئۆپۆزیسۆن و ده‌سه‌ڵات دانوویان پێكه‌وه نه ده‌كوڵا، به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه له ژێر چه‌ترى مۆنۆمێنته‌كه‌یدا هه‌موویانى كۆكرده‌وه و هه‌ڵوێستى هه‌موویانی یه‌كخست.
ته‌واوكردنى رێكاره كارگێرییه‌كان
له دواى 14/4/2025 ه‌وه، ئه‌ركى فراكسیۆنه كوردییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به‌گشتى نوێنه‌رانى كورد له عیراق (له حكومه‌ت و په‌رله‌مان) ده‌چێته قۆناغێكى دیكه‌وه، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه، ته‌واوكردنى رێكاره كارگێرییه‌كان و شایسته داراییه‌كان و پرسى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه بۆ ئەو شارە کوردییە بریندارە، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش به ئومێده‌وه له رۆژانى داهاتوو ده‌ڕوانن بۆ پارێزگا نوێیه‌كه‌یان لە عیراقدا.
به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، جارێكى دیكه ئه‌و راستییه‌ى سه‌لمانده، ئێمه‌ى كورد هه‌ركات یه‌كگرتوو و یه‌كهه‌وڵوێست بووبین، ده‌ستكه‌وتمان به ده‌ستهێناوه.