دووەمین دیداری گشتیی یەکێتی

09:52 - 2025-04-22
چێنەر شەرعی
95 خوێندراوەتەوە

دیداری ئەمجارە بۆ جیاوازە؟ 
دیداری ئەمجارە (دووەم) لە هەر ناوچەیەکی جوگرافی بەپێی گرنگی و پێویستی دیدار بۆ هەڤاڵان ساز کرا، چونکە سایکۆلۆژیا و پێویستی و گرنگیپێدانەکان لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش کە حزبێکی کوردستانی گەورەیە و نمایندەی هەمووان دەکات، بە جیاوازتر دیداری ئەمجارەی ئەنجامدا و ئەزموونی لە دیداری پێشوو وەرگرت، دیدار پڕۆسەیەکی نوێیە لە پارتە سیاسییە پێشکەوتووەکانی جیهان هەیە.

بنەمایەك بۆ گۆڕانکاری و نوێبوونەوە
بۆ دیداری دووەمی یەکێتی لە هەر شوێن و ناوچەیەک دیدارێکی جیاواز ئەنجامدرا و هەڤاڵان لەناو لیژنەکان را و سەرنج و پێشنیار و رەخنەکانیان خستەڕوو، کە ئەوەش ئامادەکراوە و دەکرێتە راسپاردە لە رۆژی دیداری گشتیدا ئامادەی جێبەجێکردنی دەکەن، کە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لیژنەی باڵای دیدار هەموویان جیاکردۆتەوە و رێکیان خستۆتەوە و دەبێتە بنەمایەك بۆ ئەو گۆڕانکاری و نوێبوونەوەیەی لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامی دەدات.
دیداری گشتیی یەکێتی وێستگەیەکی گرنگ و کاریگەرە بۆ بوونیادنان و رێکخستنی کاروباری حزبی و رێکخراوەیی، بۆیە دیداری دووەم کۆمەڵێك پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات و راسپاردەکانیش دەرەنجامی باشی دەبێت و گۆڕانکاری گەورە و کاریگەر بەڕێوەیە بۆ نوێکردنەوەی یەکێتییەکەی هەمووان، کە مەبەستمانە بە گڕ و تینێکی نوێوە هەمووان بەشدار بین لەو پرسە گرنگ و مێژووییە.

 

دیداری گشتیی یەکێتی وێستگەیەکی گرنگ و کاریگەرە بۆ بوونیادنان و رێکخستنی کاروباری حزبی و رێکخراوەیی

 

بەشداری هەموو هەڤاڵ و کادیران گرنگە
بەشداری هەر هەڤاڵێك لە دیداردا گرنگە، چونکە ئەوە بۆ ئایندەی حزبە و پێویستە رۆڵی کادیران هەبێت لەو گۆڕانکاریانەدا کە دەکرێن ئەوەش بۆ باشتر کردن و گەشەپێدانی زیاتری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

وتارەکانی نوسەر