په‌تای كۆ‌نگۆ (CCHF) یاخود تای خوێنبه‌ربوون، به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌ناوی (Nairovirus)، له رێگه‌ی زینده‌وه‌رێكی بچووكه‌وه كه ناوی (گه‌نه)یه، (گه‌نه: مشه‌خۆڕێكی خوێن مژە له‌تیره‌ی جاڵجالۆكەكانه)وه هه‌ڵیده‌گرێت کە له نه‌خۆشییه‌كانی (tick borne disease) ده‌ناسرێت، ڤایرۆسه‌كه له وڵاتانی ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیادا بڵاوبووه‌ته‌وه.
زۆرینه‌ی ئاژە‌ڵه وشكاییه‌كان و ماڵییه‌كان له مه‌ڕوماڵات و بزن به خانه‌خوێی ئه‌م ڤایرۆسه داده‌نرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی باڵنده‌كان به‌رگریان بۆی هه‌یه، به‌ڵام به‌خێرایی كاریگه‌رییەکەی له حوشترمرخ (نه‌عامه)دا ده‌رده‌كه‌وێت.
گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ:
نه‌خۆشییه‌كه له رێگه‌ی ئاژە‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه، نزیكه‌ی
10-40 % ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ده‌بن رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه، له عیراقدا له ساڵی 1979 یه‌كه‌م حاڵه‌ت تۆماركراوه.
تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه، له‌رێگه‌ی ئاژە‌ڵه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و به‌هۆی گه‌نه‌یه‌كه‌وە كه ڤایرۆسه‌كه هه‌ڵده‌گرێت، دواتر ده‌چێته سه‌ر له‌شی ئاژە‌ڵه‌كه و تووشی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام نیشانه‌كانی له‌سه‌ر ئاژە‌ڵه‌كه‌دا دیار نییه.
رێگه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ:
-1 پێوه‌دان و گه‌ستنی گه‌نه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بۆ مرۆڤ و به تێكه‌ڵبوونی شله‌ی هه‌ردوولا و چوونی ڤایرۆسه‌كه بۆ له‌ش و گه‌یشتنی به كۆئه‌ندامی سوڕی خوێن، مرۆڤه‌كه تووشی تای خوێنبه‌ربوون ده‌بێت، یان مرۆڤ گه‌نه‌كه بگرێت و بیكوژێت و خوێنه‌كه‌ی به‌ر جه‌سته‌یی مرۆڤ بكه‌وێت، كه‌سه‌كه تووشی ڤایرۆسی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت، سوڕی ژیانی ڤایرۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
-2 سه‌ربڕینی ئاژەڵی تووشبوو، كاتێك خوێنه‌كه‌ی به‌ر مرۆڤ بكه‌وێت، له به‌رووبوومه‌كه‌شیدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو شیره‌كه بكوڵێنرێت ئه‌وە هیچ ڤایرۆسێكی تێدا نامێنێت، هاوكات گۆشتیش به كوڵاندن ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا نامێنێت، پێویسته سه‌رجه‌م به‌ربوومه ئاژە‌ڵییه‌كان پێش به‌كارهێنان گه‌رمی ئاماده‌كردنی بگات به سه‌روو پله‌ی 72 پله‌ی سه‌دی بۆ شیر و پله‌ی كۆلان له گۆشتدا.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه چییه؟
-1ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی په‌یوه‌سته به ماوه‌ی كڕكه‌وتنی ڤایرۆسه‌كه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له 3-7 رۆژدا نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و نه‌خۆشییه‌كه به تایه‌كی به‌رزی ده‌ناسرێته‌وه، هه‌موو جه‌سته‌ی ئازاری هه‌یه، به تایبه‌ت ئازار له پشت و ملی دروست ده‌بێت، له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه تووشی سكچوون و رشانه‌وه ببێت، هه‌روه‌ها هه‌وكردنی چاو و هه‌ستیاری بینین، له قۆناغه‌كانی كۆتاییشدا خوێنبه‌ربوون ده‌ستپێده‌كات، له‌سه‌ر جه‌سته و پێستیش هه‌ستی پێده‌كرێت.
-2 به شێوه‌یه‌كی دیار نه‌خۆشه‌كه له ده‌م و لووتییه‌وه خوێن به‌رده‌بێت، پاشان له پشت و سه‌ر په‌له‌كانیش په‌ڵه‌ی خوێنبه‌ربوون ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وكاته‌شدا پێویسته به‌زووترین كات ده‌ست به چاره‌سه‌ركردن بكرێت، كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشه‌كه بكرێت، به جیاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش له خه‌ڵك و خێزان و نه‌خۆشه‌كانی تر.
ده‌ستنیشانكردن له تاقیگه‌دا
له تاقیگه‌دا ده‌توانرێت ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون ده‌ستنیشان بكرێت به چه‌ند رێگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو كه خۆشبه‌ختانه ئێستا ئه‌و ئامێرانه له تاقیگه‌كانی عیراق و كوردستاندا كاریپێده‌كرێت.
-1رێگه‌ی ناسینه‌وه‌ی ئه‌نزیمی.
-2 رێگه‌ی ناسینه‌وه‌ی سیرۆلۆجی و دژە ته‌نه‌كان.
-3 رێگه‌ی كارلێكی زنجیره‌ی پۆلیمه‌ره‌یه‌س به ترشه ناوكی ڤایرۆسه‌كه به ئامێری RT-PCR.
-4 رێگه‌ی چاندنی ڤایرۆسی له خانه‌دا.
رێگه‌كانی كۆنتڕۆڵكردن و چاره‌سه‌ركردن
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن كه هه‌موو تایه‌ك و خوێنبه‌ربوونێك نه‌خۆشی (په‌تای كۆ‌نگۆ) نییه، به‌ڵام بێگومان ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ده‌ستكاری ئاژەڵی كردبێت، یان ئاژەڵی سه‌ر بڕیبێت، یاخود تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ ئاژە‌ڵ هه‌بێت، یان له جێگه‌یه‌ك بووبێت ئه‌و ڤایرۆسه‌ی تێدابێت، گومان ده‌كرێت، هه‌ربۆیه ده‌بێت پشكنینی خوێنی بۆ بكرێت.
پێویسته له نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كانی دیكەدا جیابکرێتەوە، چونكه زۆرجار پاشه‌ڕۆكه‌ی ده‌بێته هۆی تووشبوونی نه‌خۆشی تر، هاوكات به‌گوێره‌ی نیشانه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، تای هه‌بوو ده‌رمانی تای پێده‌درێت، خوێنی كه‌م بوو خوێنی تێده‌كرێت، یان سكچوون و رشانه‌وه‌ی هه‌بوو، ده‌رمانی تایبه‌ت به سكچوونی پێده‌درێت، له‌گه‌ڵ ده‌رمانێكی دژە ڤایرۆس.
نه‌خۆشه‌كه ئه‌گه‌ری مردنی هه‌یه به رێژە‌ی له 30-40 %، له 70 % ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر زووش ده‌ستنیشانی نه‌خۆشییه‌كه بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌وه‌ی ئاسان ده‌بێت له‌لایه‌ن تیمه پزیشكه تایبه‌ته‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه.
رێگه‌كانی خۆپاراستن:
-1 دووركه‌وتنه‌وه له سه‌ربڕینی ئاژە‌ڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان و ماڵ و گوند و باخه تایبه‌ته‌كان و سه‌یران.
-2 ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشت فرۆشن، ده‌بێت سه‌رجه‌م رێنماییه پزیشكییه‌كان په‌یڕەوبكه‌ن، وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و جلوبه‌رگی تایبه‌ت، هاوكات به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژە مێروو بۆئه‌وه‌ی نزیك نه‌بنه‌وه له ئاژە‌ڵه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی كڕین ده‌بێت به ئاگابن.
-3 نه‌چوونی مرۆڤ، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه گه‌نه و مێرووه‌كانی لێیه، به‌تایبه‌تی گه‌وڕ و شوێنی به‌خێوكردنی ئاژەڵان و قه‌سابخانه‌كان.
-4 هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی نێوان پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری و ده‌زگاكانی خۆپاراستنی ته‌ندروستی.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO
به پێی دواین راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و رێكخراوه هاوكاره‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له ژێر كۆنتڕۆڵ دایه، تا ئێستا له‌رێگه‌ی چاودێری ته‌ندروستییه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به ئاگایی دراوه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه له‌و وڵاتانه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسین.
سه‌رچاوه:
-سایتی رەسمی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO.
-Microbiology and Immunolog
·2017,F.H.Keyser , K.H.Bienz , J.Eckert ,R.M.Zinkernagel.
*خوێندكاری دكتۆرا