ترەمپ و بایدن جارێكی تر رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە

11:14 - 2024-03-13
جیهان
132 جار خوێندراوەتەوە

هەر یەك لە دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن بوونەوە كاندیدی رەسمیی حزبەكانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە بڕیارە بەر لە كۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
بەپێی زانیارییەكان، دۆناڵد ترەمپ، بە شێوەیەكی رەسمی بووە تاكە كاندیدی كۆمارییەكانی ئەمریكا.. ئەوەش دوای ئەوەی بەسەر هەموو ركابەرەكانیدا سەركەوت كە دوایینیان خاتوو نیكی هالی بوو و بەر لە هەفتەیەك لە سێشەممەی گەورەدا بەرامبەر ترەمپ شكستی هێنا و لە ركابەرییەكە كشایەوە.
هەروەك، جۆ بایدن سەركەوتوو بوو لە هەوڵەكانی بۆ ئەوەی ببێتە كاندیدی رەسمی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، هەرچەندە هێشتا مشتومڕەكان بەردەوامن لەسەر توانای جەستەیی و ژیریی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە بەهۆیی زۆریی تەمەنییەوە.
بەپێی زانیارییەكان، لە مێژووی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا كەم روویداوە دوو كەس لە دوو خولی هەڵبژاردندا ركابەریی یەكتری بكەنەوە و حزبەكانیان لەو پڕۆسەیەدا پشتیوانیان بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان